ئوسترالیا هاوكاری هەرێم دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە ژینگەییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و پاوڵا گانلی، باڵێۆزی ئوسترالیا لە عێراق كۆبوونەوە و تاوتوێی چەند پرسێكی ژینگەییان كرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ پاوڵا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كۆبووەوە و چەند پلانێكی هاوبەشیان تاوتوێكرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی كێشە ژینگەییەكان و ئاسایشی ئاو و قەیرانی وشكەساڵی و هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر پێویستی كاری هاوبەش بۆ دانانی پلانی گونجاو بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وشكەساڵی لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا حكومەتی ئوسترالیا كۆمەڵێك پسپۆڕ بنێرێتە هەرێمی كوردستان بۆئەوەی هاوكاری حكومەتی هەرێم بكەن لە دانان و جێبەجێكردنی ستراتیژی گونجاو لە بوارەكانی ژینگە و ئاسایشی ئاو و بەرەنگاربوونەوی وشكەساڵی، بڕیاریشدرا بۆ هەمان مەبەست لە داهاتوویەكی نزیكدا چەند كۆمپانیایەكی تایبەتمەندی ئوسترالی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا