ئۆپیك لەبارەی كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەر، رێكخراوی ئۆپیك دوای كۆبوونەوەیەك لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، بڕیاریدا رۆژانە دو ملیۆن بەرمیل هەناردەی نەوت بۆ بازارەكانی جیهان كەمبكەنەوە، پێشبینی دەكرێت دوای بڕیارەكەی ئۆپیك نرخی نەوت بەرزببێتەوە.

لای خۆیەوە حكومەتی سعودیە كە گەورەترین هەناردەكاری نەوتە لە رێكخراوی ئۆپێك رایگەیاند، دەكرێت ئاستی هەناردەی نەوت بۆ راستكردنەوەی نرخ و بازاری وزە كەمبكرێتەوە.

لە ئێستادا بەگوێرەی داتاكانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 91 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا