ئێران رەتیدەكاتەوە رووسیا فڕۆكەی بێفڕكەوانی ئێرانی دژی ئۆكرانیا بەكارهێنابێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران بەكارهێنانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی لەلایەن روسیاوە لە جەنگی ئۆكرانیا رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای جەنگەكەوە پشتیوانیان لە رێگەی سیاسی بۆ چارەسەری گرژییەكان كردووە.

ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی تاران دەكرێن، لەبارەی بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دروستكراوی ئێران، لە لایەن روسیاوە لە جەنگی ئۆكرانیا بێبنەما و ناراستن.

وتیشی، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگ لە ئۆكرانیا تاكو ئێستا، تاران جەخت لە پێویستی یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانی هەردوو وڵات بە رێگەی سیاسی و دوور لە توندوتیژی كردووەتەوە.

پێشتر سوپای ئۆكرانیا رایگەیاندبوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان تێكشاندووە كە لەلایەن رووسیاوە بەكارهێنراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا