نوێنەری عێراق لە نەتەوەیەكگرتووەكان: وڵاتەكەمان نەكرێتە شوێنی یەكلاكردنەوەی ململانێكان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری عێراق لە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند: داوا دەكەین عێراق نەكرێت بە شوێنی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان.

كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە دۆخی عێراق بەڕێوەچوو و لە كۆبونەوەكەدا نوێنەری عێڕاق رایگەیاند، دەستدرێژییەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر خاك و ئاسمانی وڵاتەكەمان بەردەوامە و داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەكەین ئیدانەی دەستدرێژییەكانی سەر عێراق بكات.

وتیشی، ئێران بە موشەك و درۆن لە قوڵایی هەرێمی كوردستان هێرشی ئەنجامدا، بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە چەند هاوڵاتییەكی مەدەنی لە هەرێم شەهید بوون، داوا دەكەین عێراق نەكرێت بە شوێنی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان.

رۆژی سێشەممە 4_10_2022، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان، تایبەت بە عێراق بەڕێوەچوو، تیایدا جێنین هێنس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، راپۆرتێكی سەبارەت بە دۆخی عێراق پێشكەشكرد.

پلاسخارت لە راپۆرتەكەیدا جەختی لەسەر پێویستی گفتوگۆی نیشتمانی لە نێوان سەركردە عێراقییەكان كردەوە و رایگەیاند، ئێستا عێراق بە مەترسیدارترین قۆناغ تیێپەڕدەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا