پلاسخارت لە نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشداری لەبارەی دۆخی عێراقەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگووەكان لە عێراق لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، گروپە چەكدارەكان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی عێراق و دۆخی وڵاتەكەشی بە مەترسیدارترین قۆناغ وەسفكرد.

رۆژی سێشەممە 4_10_2022، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان، جێنین هێنس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، راپۆرتێكی سەبارەت بە دۆخی عێراق پێكەشكرد.

پلاسخارت لە راپۆرتەكەیدا جەختی لەسەر پێویستی گفتوگۆی نیشتمانی لە نێوان سەركردە عێراقییەكان كردەوە و رایگەیاند، ئێستا عێراق بە مەترسیدارترین قۆناغ تیێپەڕدەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە دۆخی سیاسی ئێستای عێراق كاریگەری نەرێنی لەسەر هاووڵاتیان هەبووە و خەڵكی عێراق لەو دۆخەی ئێستا وەكو دیلێك دەستبەسەركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا