سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە.

لەوبارەیەوە جەلال محەمەد بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “پێشنیازەیاساکە واژۆی 85 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکانی گۆڕانی لەسەرە”.

باس لەوەش دەکات، ئەوانەی پێشنیازەیاساکەیان واژۆ نەکردووە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی و بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕانن.

بەگوێرەی قسەکانی جەلال محەمەد، بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردن نەکراوە پێویست دەکات بۆ هەموارکردنەوە و پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردن و کۆمەڵێک ڕێکار، ماوەی یاسایی درێژبکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا