پۆڵەتیک پرێس
چەندین هۆکاری زۆر هەیە وادەکەن بەرهەمە شیرەمەنیەکان بەشێک بن لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە، بەشێکی زۆری خەڵک بۆ ئاسانترین ڕێگا بۆ دەستکەوتنی کالیسیۆم، ڤیتامین دی و پڕۆتینەکانی دەبینن، کە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ، ماسولکە، ئێسک و هەموو جەستە دەکەن.
بەپێی توێژینەوە نوێیەکان بەرهەمە شیرەمەنیە کەم چەورییەکانی وەک ماست، شیر و پەنیر مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو کەمدەکەنەوە، هەروەها دەوڵەمەندن بە پڕۆتینەکان یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدەن.
بەرهەمە شیرەمەنیە کەم چەورییەکای وەک ماست برۆبایۆتیکی تێدایە یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان و دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، ئەو کەسانەی تەنها نان دەخۆن ڕێژەی شەکری خوێنیان بەرزترە بەراورد بەو کەسانە نان و ماست بەیەکەوە دەخۆن، بەپێی توێژینەوەکان ڕۆژانە خواردنی 200 گرام لە شیر و 100 گرام لە ماست مەترسی توشبوون بە شەکرە لەجۆری دوو کەمدەکەنەوە.