پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر شەقامی ڕاپەڕین – تاسڵوجە ئۆتۆمبیلێک بووە بە دوو کەرتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ڕاپەڕین ـ تاسڵوجە ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئۆپڵ ڤیکترا بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ لەلایەن شۆفێرەکەیەوە خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا و لە ئەنجامدا بوو بە دوو کەرتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، “خۆشبەختانە لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.