ئێران: هەلی زیندووكردنەوەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی ماوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێشتا دەرفەت هەیە، رێككەوتنی ناوكی زیندوو بكرێتەوە، ئەگەر ئیدارەی ئەمەریكا ئیرادەی سیاسی بۆ چارەسەری كێشەكە هەبێت.

ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند: بە میانگیری ئەوروپا، ئێران و ئەمەریكا پەیامەكانیان ئاڵوگۆڕ دەكەن.

وتیشی: كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك، دەرفەتێكی گونجاوە بۆ ئاڵوگۆڕی پەیامی نێوان هەردوولا.

كەنعانی جەختیشیكردەوە، ئێران سوورە لەسەر بەدیهێنانی چارەسەری ئاشتیانە بۆ پرۆگرامی ناووكی و گەیشتن بە رێككەوتنێك مافی گەلی ئێران دەستەبەر بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا