مستەفا كازمی: ئێمە پێویستمان بەو زمانەیە كە سەرۆك تاڵەبانی كاری پێدەكرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، ئەمڕۆ كە یادی مام جەلال دەكەینەوە لەوەی وڵات پێویستی بەسەبر و ئارامی و داناییەكەی هەیە لە نزیككردنەوەی بۆچونی نێوان لایەنەكان و گەڕانەوەی متمانە لەنێوانیاندا.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی، ئەمڕۆ ئەو یادە دەكەینەوە كە لە قەیرانێكی سیاسیداین، ئێستا زمانی خیانەتكردن باڵادەستترە لە زمانی دیالۆگكردن، ئێمە پێویستمان بەو زمانەیە كە سەرۆك تاڵەبانی كاری پێدەكرد، لە هەموو وێستگەكانی ژیانمدا شایەتی ئەوە دەدەم لەكاتی ئۆپۆزسیۆنی دژی رژێمی دیكتاتۆر و لەبواری رۆژنامەوانی و مافەكانی مرۆڤ تا دەگاتە ئەم قۆناغە، گرنگی بە شكۆی عێراقیەكان و ماف و پڕەنسیپی دادگەری دەدا، ئێمە یادی مام جەلال دەكەینەوە ماوەیەكی زۆر خەباتی لەپێناو ئازادی و دیموكراسیدا كرد، ناسنامەكەی دیاریكردبو كە كاركردن بو لەپێناو نیشتمان و مرۆڤایەتی و دادپەروەری.

مستەفا كازمی، باسی لەوەشكرد، نەبوونی مام جەلال كاریگەری زۆری لەسەر ئەم قەیرانە سیاسیەی ئێستا هەیە دروستكردوە، بە گشتی كاریگەری زۆری لەسەر عێراقیەكان دروستكردوە، لە رۆژانی قەیرانەكان كاری دەكرد بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بۆئەوەی متمانە بگێڕنەوە و گفتوگۆ بكەن، بەجۆێك بو بەرژەوەندی نیشتمانی سەروی بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی بو، نەخشە رێگای هەبو بۆ هەمو دۆخەكان و چارەسەری بۆ هەمو دۆخە سەختەكان هەبو، بۆیە لە دەستمان چوو.

ئاماژەی بۆئەوەشكرد، ئێمە جەخت لەسەر رێبازەكەی دەكەینەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ كێشەكان و بەها كۆمەڵایەتیەكان و بنیادنانی دەوڵەتێكی دامەزراوەیی كە خزمەتی هەمولایەك بكات جگە لەخزمەتی تاك، جەخت لەسەر دیالۆگ دەكەینەوە، پێویستە لەسەر مێزی گفتوگۆ لایەنەكان دانیشن تاوەكو ترسەكان بڕەوێنینەوە و چارەسەری ناكۆكیەكان بكەین لەپێناو بنیادنانی بەرژەوەندی هاوبەشی عێراقیەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا