مەراسیمی پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوای سەرۆك مام جەلال لە هەولێر دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆك و سەركردەی لایەنە سیاسییە عێراقییەكان و باڵیۆز و دیپلۆماتكاران بۆ بەشداریكردن لە پێنجەمین ساڵیادی ژیان ئاوایی مام جەلال گەیشتنە شاری هەولێر.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3_10_2022 رێوڕەسمێكی شكۆدار بۆ یادی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال لە هۆڵی مامۆستا سەعد لە هەولێر دەستی پێكرد، بۆ ئەو مەبەستەش دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بانگهێشتی فەرمی ئاڕاستەی میوانەكان كردووە.

میوانانی رێوڕەسمی یادەكە لەلایەن وەفدێكی باڵای یەكێتییەوە بە سەرپەرشتی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پێشوازی کران.

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێم و نوێنەر و دیپلۆماتكارانی وڵاتانی بیانی لە هەرێم و عێراق بەشداری رێورەسمەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا