پۆڵەتیک پرێس
قۆخ یەکێکە لەمیوە بەناوبانگەکان لەجیهاندا و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، لە دروستکردنی چەندین شیرینی، زەڵاتە و شەربەتە سروشتییەکاندا بەکاردەهێنرێت.
قۆخ ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.
ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات، ڕیشاڵەکانی ناوی ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن کەمدەکەنەوە، ڕێژەیەکی کەم کالۆری و کاربۆهیدراتی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.