وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: نەوەی نوێ بەڵێنەکەی نەبردەسەر

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەستپێدەکات و دەڵێت: “نەوەی نوێ بەڵێنەکەی نەبردەسەر”.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “تیمەکانی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەپارێزگای سلێمانی، لەکارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەستبەکاربون”.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەوە بۆ هاوڵاتیان روندەکەینەوە، دوای ئەوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان نوسراویان ئاراستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کرد بۆ کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، وەک وەزارەت وەڵامیان درایەوە کە ئەگەر جدین و بەڕاستیانە با بێن کارەکە بکەن و ماوەی هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدرا، بەڵام راستگۆ نەبون و نەهاتنە پێشەوەو کارەکەیان نەکردو لەسەر بەڵێنی خۆیان نەبون، تەنها نمایش و بانگەشەیەکی راگەیاندنیان بەڕێوەبرد بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک.

وتیشی، “ئەنجامدانی پڕۆژەکە دوای ئەوە دێت، پێشتر لەسەر داوای دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وەزارەتی دارایی لە 22/6/2022 رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی (187.828.000) دینار دەربڕی، بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “وەک پێشتریش بەڵێنماندابوو، لەئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی رێگای ناوتاق لە دەربەندیخان دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی تاوەکو دروستکردن و تەواوبونی تونێلی دووەمی دەربەندیخان وەک رێگایەکی جێگرەوە هاوڵاتیان سودی لێ ببینن”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا