بەرهەم ساڵح و جێنین پلاسخارت لەبارەی دۆخی عێراق کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا بەرهەم ساڵح و جێنین پلاسخارت گفتوگۆیان کرد لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق بەتایبەتی دۆخی ئەمنی و سیاسی وڵاتەکە.

هاوکات، هەردوولا جەختیان کردەوە لە گرنگی دەرچوون لە قەیرانی ئێستای وڵات لەڕێی گفتوگۆ و ڕەچاوکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی لە ئێستادا ڕوبەڕوی عێراق دەبنەوە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە گرنگی گەیشتن بە دەرئەنجامی ئەرێنی کرد لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتی هاووڵاتییان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا