پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكی گەریلادا چوار سەربازی سوپای توركیا كوژراون و هەلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی لێیدرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پارستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی چالاكی هێزەكانماندا، چوار سەربازی سوپای توركیا كوژراون و سەربازێك بە سەختی برینداربووە لە هەمان كاتدا هەلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی لێدرا.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە: سوپای توركیا ناوچەكانی بەرخۆدانی 19 جار بە بۆمبی قەدەغە كراو و چەكی كیمیایی و حەوت جار لەلایەن فڕۆكەی جەنگی و 36 جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە تۆپ و تانك و چەكی قورس بۆمباران كردووە.