یۆنامی داوای پاراستنی خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانی ئاشتییانە، بنچینەی دیموكراسییە.

لە ساڵیادی خۆپیشاندانی تشرینییەكان لە ساڵی 2019، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی)، لە تویتێكدا ئاماژەی بەوە كرد، داوا لە خۆپیشاندەران و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان دەكەین، لە توندوتیژی و ئاڵۆزی زیاتر دووربكەونەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستخۆشی لە هێزە عێراقییەكان دەكەین، پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپێشاندانەكان دەكەن.

خۆپیشاندانی تشرینییەكان لە رێگەكانی بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا، گرژیان تێكەوت و هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپێشاندەران، گازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا