بەڤیدیۆ..بچووکترین چێشتلێنەر ببینە

پۆڵەتیک پرێس

لیام حەداد ئەو منداڵەیە کە نازناوی “شێف بوبو”ی لێنراوە و کاتێکی زۆر لەگەڵ شوێنکەوتووانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەسەردەبات کاتێک لەگەڵ دایکیدا شێوازی خواردن ئامادەکردنیان پیشان دەدات.

لیام و سیبالی دایکی بەیەکەوە خواردن ئامادەدەکەن و گرتە ڤیدیۆییەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە بەناوی”ماما دو بوبو”، ئەو گرتە ڤیدیۆییانە هەزاران بینەری لەسەر ئینستاگرام هەیە و زیاتر لە ملیۆنێک بینەریشی لە تیک تۆک هەیە، دایکی لیام دەڵێت:”کاتێک زانیم منداڵەکەم حەزی لە چێشلێنان هەیە و ئەم چالاکیەم لەگەڵدا بەشدەکات، بڕیارمدا بگەڕێمەوە بۆ ڤیدیۆکردنی ئەو ساتانەی لەگەڵ منداڵەکەمدا لەکاتی چێشتلێناندا بەسەری دەبەم و خەڵکیش لەو خۆشیەدا لەگەڵماندا بەشداربن”.

دایکە تەمەن 32 ساڵەکە باسی لەوەشکرد هەرگیز پێشبینی نەدەکرد ئەو ڤیدیۆیانە ئەو بینەرەی هەبێت لەکاتێکدا ئەو تەنها بەمەبەستی تۆمارکردنی یادگاری لەگەڵ منداڵەکەیدا ئەو کارەی دەکرد، وتیشی:”هەرگیز پێشبینی ئەوەم نەدەکرد لیام ئەوەندە بەناوبانگ بێت”، دایکی لیام دەیەوێت ئەو پەیامە بە جیهان بگەیەنێت کە خێزان ڕۆڵێکی گرنگی لە دۆزینەوە و گەشەپێدانی توانا و بەهرەی منداڵەکانیاندا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا