پۆڵەتیک پرێس
هەوکردنی گوێی ناوەڕاست یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان و ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ڕووبەڕووی دەبنەوە، بەشێوەیەکی گشتی منداڵان زیاتر تووشی دەبن.
نیشانەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست:
-ئازاری گوێ بەتایبەتی لەکاتی خەودا
-دروستبوونی کێشەکانی نوستن
-دروستبوونی کێشە لە بیستنی دەنگەکان و وەڵامدانەوەیان
-لەدەستدانی کێش
-تا
-سەرئێشە
-لەدەستدانی خواستی خواردن
-تێکچوونی هاوسەنگی جەستە
لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانەدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی دۆخەکە و وەرگرتنی چاەسەری گونجاو، چونکە تا فەرامۆش بکرێت دۆخەکە خراپتر دەبێت.