پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕەتیکردەوە دانبنێت بە بڕیارە نوێیەکانی ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بۆ لکاندنی ناوچەکانی دۆنێتسک و لۆگانسک و زاپارۆژیا و خیرسۆن بە خاکی وڵاتەکەیەوە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، “ناتوانین دانبنێین بەم بڕیارەدا کە بە پێشێلکارییەکی مەترسیدار دادەنرێت بۆسەر بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکان”.
ئەوەشی خستەڕوو، “لە ساڵی 2014شدا تورکیا بەهەمان شێوە دانینەنا بە داگیرکردنی نیمچەدورگەی قرم لەلایەن ڕوسیاوە و هەمیشە لە هەموو بۆنەیەکدا پشتیوانی خۆی دەربڕیوە بۆ سەلامەتی خاکی ئۆکرانیا و سەربەخۆی و سەروەری ئەو وڵاتە”.
جەختی لەوەش کردەوە، پشتیوانی خۆیان بۆ کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان ڕوسیا – ئۆکرانیا دوپاتدەکەنەوە کە گەیشتووەتە دۆخێکی مەترسیدار.