پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تورکی عەتەبی سەرکردەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە دۆسیەی سەرۆککۆمار یەکلایی بکرێتەوە.
تورکی عەتەبی بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، هێزە کوردییەکان لە گفتوگۆی چڕدان بۆ ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆککۆمار و پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە یەکلایی بکرێتەوە.
جەختی لەوەش کردەوە، دۆخی ئێستای عێراق ناچارمان دەکات پەلەبکەین لە یەکلاکردنەوەی پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
نزیکەی ساڵێکە هەڵبژاردنی پیشوەختەی عێراق ئەنجامدراوە و تا ئێستا عێراق حکومەتی نوێی پێکنەهێناوە و پرسی سەرۆک کۆماریش یەکلایی نەکراوەتەوە.