وەک یادکردنەوەیەک بۆ خۆپیشاندانەکانی تشرینی 2019 لە بەغدا خۆپیشاندان دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەمەبەستی یادکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرینی 2019، لە بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و ئەمجارە بە ئاشکرا لایەنگرانی سەدریش بەشدارن لە خۆپیشاندانەکە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی میدیاکانی عێراق، داواکاری خۆپیشاندەران هەمان داواکارییەکانی خۆپیشاندانەکانی تشرینی 2019یە، تاکە جیاوازی ئەوەیە ئەمجارە لاینگرانی سەدر بە ئاشکرا بەشدارن و زۆربەیان جلوبەرگی ڕەشیان پۆشیوە.

بەشێک لە میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر توانیویانە ئەو دەروازە ئاسنینە لاببەن کە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە سەرەتای پردی کۆماریی داینابوو.

جێی ئاماژەیە پێشتر دەزگا ئەمنییەکان هەستان بە دانانی ئەم بەربەستە ئاسنینانە تا ڕێگریبکەن لە گەیشتنی خۆپیشاندەران بە ناوچەی سەوز.

ڕۆژی 1ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و بەرزی ئاستی بێکاری خۆپیشاندانەکانی تشرین دەستیپێکرد و دواتر لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستیپێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا