ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزیكردن دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی هێزەكانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە دوو كردەوەی جیاوازدا چوار تۆمەتبار دەستگیركران.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: سێ‌ لە تۆمەتبارەكان دانیشتوی ناحیەی تەكیەی كاكەمەندن، باندێكێ دزیكردنیان پێكهێنابوو، لە شاری سلێمانی لەم شوێنانە دزیان كردبوو لە مزگەوتی ڕەحمان لە گەڕەكی كانی كوردە لە مزگەوتی فیردەوس لە گەڕەكی ڕاپەڕین لە مەحەلێكی چیمەنتۆو چەو و لم كە خاوەنداریەتیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مامی یەكێك لە تۆمەتبارەكان، لەگەڵ دزینی ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە كاتی لێكۆڵینەوەدا یەكێك لە تۆمەتبارەكان ئاشكرای كرد لەلایەن تۆمەتبارێكیانەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەری.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كردەوەیەكی دیكەی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێكی دیكە بەناوی (ج ، ئ ، ج ) ی دانیشتوی گەڕەكی پیرادییەكانی ناحیەی شۆڕشیان دەستگیركرد هەستاوە بەدزینی ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان و پاش تەلەفكردن و پارچەپارچە كردنیان ویستویەتی لە بازاڕدا بیفرۆشێت.

هێما بەوەشكراوە، تۆمەتبارەكان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسای هاوڵاتیان و بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەكانی 393 و 446 لە یاسای سزادان گیراون و ڕاگیراون لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا