لوبنان.. كاندیدەكانی سەرۆكی وڵات شكستیان هێنا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی لوبنان شكستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆكی وڵاتەكە و هیچكام لە كاندیدەكان نەیانتوانی سێیەكی دەنگەكانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەدەست بهێنن.

رۆژی پێنج شەممە، پەرلەمانی لوبنان كۆبوونەوەیەكی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی وڵات ئەنجامدا، لە كۆی 128 پەرلەمانتار، 63 پەرلەمانتار دەنگیان بە هیچكام لە كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكی لوبنان نەدا و دەنگەكانیان پوچەڵكردەوە.

میشال معەوەز، كە یەكێك بوو لە كاندیدەكان، تەنها 36 دەنگی بەدەستهێنا.

لوبنان لە ساڵی 2019 ەوە روبەڕووی داڕمانی ئابوری بووەتەوە و دراوی لوبنانیش 95% ی بەهاكەی لە دەستداوە، هاوكات پرۆسەی سیاسیش پەكیكەوتووە.

بڕیارە ویلایەتی سەرۆكایەتی میشێل عەون سەرۆكی ئێستای لوبنان لە 31 ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ كۆتاییبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا