بافڵ جەلال تاڵەبانی: د.جەمال فوئاد یەكێك بوو لە كەسایەتییە ناسراو و تێكۆشەرەكانی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی د.جەمال فوئاد وەزیری پێشووتری كشتوكاڵ بڵاوكردەوە.

لە پرسەنامەكەدا هاتووە، د.جەمال فوئاد یەكێك بوو لە كەسایەتییە ناسراو و تێكۆشەرەكانی كوردستان، ئەوكاتەی وەزیری كشتوكاڵ بوو رۆڵێكی گرنگی بینی لە بەرەوپێشچوونی ئەو بوارە و وەك شارەزایەكی نێودەوڵەتی خزمەتێكی بەرچاوی پێشكەشكرد. بنەماڵەكەشیان نموونەی بەرزی قوربانیدان بوون و جێدەستیان لەمێژووی رزگاریخوازی گەلەكەماندا دیارە.

دەقی پرسە نامەكە:

پرسەنامەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی دیار و تێكۆشەر (د. جەمال فوئاد)

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەكادیمیست، كەسایەتی دیار و تێكۆشەر (د. جەمال فوئاد) برای هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو د.كەمال فوئاد، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.ئیحسان فوئادمان پێگەیشت.

د.جەمال فوئاد یەكێك بوو لە كەسایەتییە ناسراو و تێكۆشەرەكانی كوردستان، ئەوكاتەی وەزیری كشتوكاڵ بوو رۆڵێكی گرنگی بینی لە بەرەوپێشچوونی ئەو بوارە و وەك شارەزایەكی نێودەوڵەتی خزمەتێكی بەرچاوی پێشكەشكرد. بنەماڵەكەشیان نموونەی بەرزی قوربانیدان بوون و جێدەستیان لەمێژووی رزگاریخوازی گەلەكەماندا دیارە.

بۆ ئەم ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی د. جەمال دەكەین و لەخوای گەورە داواكارین بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

28ی ئەیلولی 2022

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا