كازمی: بەدواداچوون بكرێت بۆ دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی هێرشەكەی ناوچەی سەوز

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ژمارەیەك راسپاردەی لەبارەی بۆردومانەكەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا دەركرد و فەرمانیكرد، بەدواداچون بكرێت بە مەبەستی دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە موشەكیەی نزیك بارەگای پەرلەمانی عێراق.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، مستەفا كازمی، سەرجەم هێزە ئەمنیەكانی راسپارد، بە مەبەستی بەدواداچون و دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە موشەكیەی كە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە كرایە سەر ناوچەی سەوز.

سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەشكرد، دۆخی ئەمنی ئێستا ڕەنگدانەوەی بارودۆخی سیاسییە، جارێكی دیكە بانگەوازی دیالۆگ بۆ سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەكات بەمەبەستی دەرچون لە قەیرانی ئێستا، هەروەها داودەكات، پشتیوانی دەوڵەت و دامودەزگاكانی بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بكەن و هاوڵاتیان لە ململانێ سیاسییەكان بەدوربگرن و ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی بپارێزن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا