پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، “بۆردومانەکانی ئێران بریندار و شەهیدی لێکەوتووەتەوە”.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن تا ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی ئێرانەوە بۆسەر کۆیە بەلایەنی کەمەوە پێنج کەس شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی حزبی دیموکرات دەڵێت، “ئێران لە کاتژمێر 10:30ەوە دەستی بە بۆردومانەکانی کردووە و چەندین جۆر موشەک و چەکی بەکارهێناوە”.
باس لەوەش دەکات، سوپای پاسدارانی ئێران شوێنی هاووڵاتیانی مەدەنی و نزیک قوتابخانەکان بۆردومان دەکات کە شوێنی سەربازی نین و مەدەنین.