کەمخەوی مەترسی توشبوون بەم نەخۆشیانە زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

کەمخەوی زیانی تەدروستی زۆری لێدەکەوێتەوە یەکێک لەوانەیە دەبێتە هۆی بێهێزی سەرنجدان و بیرەوەی، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری لاوەکی لەسەر هەموو ئەندامەکانی جەستە دەبێت و هۆکارە بۆ چەندین نەخۆشی.

قەڵەوی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە توێژینەوەکانیش دەریانخستووە کەمخەوی هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش بەمشێوەیە مەترسی توشبوون بە شەکرە لەجۆری دوو زیاددەکات.

کەمخەوی کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی دڵ هەیە ڕۆژانە خەوتن لە حەوت کاتژمێر کەمتر هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کە هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا