لینۆڤۆ پادێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای لینۆڤۆ سینک پاد ئێکس وەن فۆڵد بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات.

سینک پاد ئێکس وەن فۆڵد شێوەی لاپتۆپێکی هەیە کە توانای نوشتانەوەی هەیە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 16.3 ئینج، چارەسەرکەرەکانی ئەنتڵ کۆر ئای سێڤنی تێدابەکارهاتووە.

دیقەی کامێراکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 32 گێگابایتە، میمۆریەکەی یەک تێرابایتە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی هەیە، بەسیستمی ویندۆز 11 کاردەکات، نرخەکەی نزیکەی 2800 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا