سوارێز گەورەترین بۆند ڕەت دەكاتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەگەر چی لە ئێستادا بە پێی ئەوەی ڕۆناڵدۆ كومان پێی ڕاگەیاندووە جێگەیەكی بۆ نەماوەتەوە لە نێو پێكهاتەی بەرشەلۆنە و كورسییەكان سەر مەدرەج چێ‌ دەێت شوێنی بێت و یۆڤیش دزیكۆی گواستەوە بۆیە ئیتر پێویستیان بەو نییە كەچی لویس سوارێز گەورەترین بۆند ڕەت دەكاتەوە و بەردەوامە لە مەشق كردن لەگەڵ بەرشەلۆنە و خۆی بە دەستەوە نادات.

ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی بڵاوی كردەوە: لویس سوارێزی ئۆرەگوایی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ڕەتی كردۆتەوە پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی بەشدار لە خولی تۆپی پێی یانەكانی ئەمریكادا بكات پاش ئەوەی داڤید بێكهامی خاوەنی ئەو یانەیە و ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی ئینگلتەرا و جیهان داوای ئاراستە كرد بە مەبەستی ڕوو كردنە ئەو یانەیە و یاری كردن لە ڕیزەكانی.

ڕۆژنامە مەدریدییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەو بۆندەی پێشكەش سوارێز كراوە لە پێشوودا بۆ هیچ یاریزانێك ئامادە نەكراوە بەو پێیەی گەورەترین بۆند لە ساڵانی ڕابردوو پێشكەشی زەڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی كرا بوو كە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ بوو لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلیس گالاكسی، بەڵام بۆندەكەی بێكهام پێشكەش بە سوارێزی كردووە 8 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ ئەوەشدا هێرشبەرەكە ڕەتی كردۆتەوە و ئامادەیی تیادا نییە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا