ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو 30_9_2022، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەكی رێكخستنەوەی ئۆرگان و مەڵبەند و مەكتەبەكانی یەكێتییە.

مستەفا محەمەد عەبدوڵا ناسراو بە (مستەفا چاڵاوی) جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاند: لەو كۆبوونەوەیەدا بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی قسە لەسەر راپۆرتی مەكتەبەكانی راگەیاندن، بیرو گەشەپێدانی هۆشیاریی، رێكخراوە دیموكراتییەكان، شەهیدان وتێكۆشەران، ناوەندەكانی دەرەوە، كاروباری كۆمەڵایەتی و پێكهاتەكان دەكرێت.

جێگری سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت: پێشنیازی مەكتەب و ئۆرگانەكان بۆ رێكخستنەوە و زانینی كێشە و گرفتەكان، تا وەكو بە چارەسەرە جێبەجێ بكرێت لە پێناوی گەشەپێدانی زیاتری سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتیی.

ئەم زنجیرە كۆبوونەوانەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوام دەبن تا ئۆرگانەكان رێكدەخرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا