بەڤیدیۆ..سەرکێشێکی فەڕەنسی ژمارەی پێوانەیی لە ئەزموونێکی مەترسیداردا تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

کەسێکی سەرکێشی فەڕەنسی نەیزن بۆڵن توانی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تۆماربکات دوای ئەوەی بەسەر درێژترین پەتی هەڵواسراودا ڕۆیشت کە درێژییەکەی 2200 مەتربوو لە مۆنت سان میشێل ناوچەیەکی کەلەپووری جیهانی یونسکۆیە لە فەڕەنسا.

بەپێی ماڵپەڕی insta360 بۆڵن باس لە ئەزموونەکەی دەکات و دەڵێت:”زۆر ئەستەمە باسی ئەو هەستە بکەم کاتێک لەسەر پەتەکەم، چونکە هەندێکجار هەست بە بەهێزی دەکەم و هەندێکجاریش هەستدەکەم من زۆر بچووکم، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکجار هەست بە هیچ ناکەم، بەڵام ئەم کارەم وادەکات هەستبکەم ئازادم”.

فرنسى يخوض مغامرة مخيفة بالسير على الحبل

دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی ئەزموونە مەترسیدارەکەی بۆڵن پێشەنگانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە ئەزموونێکی بوێرانەیان ناوبرد، بۆڵن لەساڵی 2017دا توانی 2198 پێ لەسەر پەتێک ببڕێت کە لەنێوان گۆڕەپانی تروکادیر لە پاریس و بورجی ئیڤڵدا هەڵواسرابوو، لەئێستادا توانی ئەو ژمارەیە بشکێنێت و ژمارەیەکی نوێ تۆماربکات 7218 پێی لەسەر پەتێک لە شاخی میشێل کە ناوچەیەکەی کەلەپووری جیهانی یونسکۆیە بڕی، لۆرا چانگ وتەبێژی بۆڵن باسی لەوەشکرد گەشتەکەی بۆڵن لە بەرزی 100 مەتر بووە و ئەستوری پەتەکەش دو سانتیمەتری تێنەدەپەڕاند، هەروەها نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا