ئەردۆگان هۆشداری دەداتە یۆنان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، هیچ كاتێك وڵاتەكەیان كۆمەڵكوژییەكانی یۆنان لە یاد ناكات و لە داهاتویەكی نزیك یان دوردا ئەسینا دەبێت باجی ئەو كارانەی بداتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆگان لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی وڵاتەكەی بەشداریكرد و ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنقەرە هەمو هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە هەمو جیهاندا دەخاتەگەڕ بەڵام ئەوەی یۆنان ئەنجامی دەدات بریتییە لە زیاتر بێزاركردنی توركیا، چونكە لەساڵیادی ئەو كۆمەڵكوژییانەی بەرامبەر وڵاتەكەیان ئەنجامیانداوە وەك جەژن یادی دەكەنەوە و ئاهەنگ دەگێڕن.

وتیشی، ئەو رەفتارەی یۆنان بێزاركردنی توركیایە و هەنگاوێكی نایاساییە، بۆیە دەبێت گەلی یۆنان ئەوە بزانن كە حكومەتەكەیان ئەنجامی دەدات، لەكاتێكدا یۆنان لەڕوی سیاسی و ئابورییەوە هاوتای توركیا نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا