هەڵەت رەشید: بەشێك لە سەركردە و ئەندامانى بزوتنەوەی گۆران دەیانەوێت كاری نایاسایی بكەم

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڵەت ڕەشید سەرۆكی زانكۆی چەرموو لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، بەشێك لە سەركردە و ئەندامانی جڤاتی بزوتنەوەی گۆران، دەیانەوێت لە دانانی پۆستەكاندا كاری نایاسایی بكەم.

دەقی روونكردنەوەكە:

سڵاو هەڵسوراوانی بزوتنەوەی گۆران.

سەبارەت بەكەیسی د. مەریوان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی چەرموو بۆ كاروباری خوێندكاران، بەرێزان ماوەی ساڵێك دەبێت وەزارەرتی خوێندنی باڵا پرۆسەیەكی گۆڕانكاری لە پۆستی سەرۆكی زانكۆ و پۆستە باڵاكانی نێو زانكۆكانی كوردستانی راگەیاندووە، بنەمای ئەم گۆرانكارییەش داواكاری چەند پەرلەمانتارێك بوو بەتایبەت پەرلەمانتاری گۆران ئاشنا عەبدوڵا، لە رێگەی پرۆژەیەكەوە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵایان كرد، كە خودی پرۆژەكەش پرۆژەی رایەڵەی مامۆستایانی زانكۆی گۆران بوو، لە پێشویشدا یەكێك لە ئامانجەكانی بزوتنەوەی گۆران كە بانگەوازی بۆ ئەكرد نەهێشتنی پۆست بوو بەوەكالەت، لە ئێستادا پرۆسەی گۆرانكاڕی لە سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان تارادەیەك كۆتایی هاتووەو، پرۆسەكە گەیشتوەتە گۆرانكاری لە یاریدەدەرو راگری كۆلێژی زانكۆكان، ماوەیەك بەر لەئێستادا زانكۆی هەڵەبجە راگەیاندنی بۆ كراو دوو هەفتە پێش ئێستا زانكۆی راپەرین و هەفتەی پێشوو زانكۆی كۆیە، ئەم هەفتەیەش زانكۆی چەرموو راگەیاندنی بۆ كراوە، بەرێزان لە ئێستادا بەشێك لەسەركردەو ئەندامانی جڤاتی بزوتنەوەی گۆران، داوا ئەكەن من، نوسراوێك بكەم راگەیاندنی پۆستی دكتۆر مەریوان رابگرم، لەكاتێكدا لەنێو راگەیاندنی پۆستی یاریدەدەر و راگرەكانی زانكۆی چەرموو كەسانێكی تێدایە لەدوای د. مەریوان دەستبەكاربووە، ئایا بەرێزان ئەزانن ئەمە كارێكی نایاسایی و دژبەبنەمای كاركردنی گۆرانە، ئایا ئەزانن ئەگەر ئەو كارەبكەین لەسۆشیال میدیاو راگەیاندن چەند لەسەر گۆران دەكەوێت، چ فەوزایەك دروست ئەكات، دەپرسم من دانراوم ناوبانگی گۆران بەرز رابگرم و بیپارێزم یان لەكەداری بكەم ؟، بەرێزان ئاگادارن لەنێو گۆران دكتۆر هەیە پرۆفیسۆرە و پێنج زمان ئەزانێت و پۆست دكتۆرای هەیە، تائێستا لەبەر ئەوەی گۆرانە هیچی بۆ نەكراوە، هەیە پۆستی باڵای دراوەتێ لەنێو حكومەت بەو مەرجەی واز لەگۆران بهێنێ، بەڵام ئامادە نەبوە واز لەگۆران بهێنێت، باشە بۆ كەسێك ئامادە نیە بەرگرییان لێ بكات، ئایا پرسیوتانە بۆ كاك دكتۆر مەریوان سی ڤی پێشكەشی پۆستەكان ناكات و بەرێگەی یاسایی پۆست وەربگرێت، ئایا بۆ ناپرسن لەپێشتر و لەساڵی 2014 كە زانكۆی چەرموو دامەزراوە پۆستی یاریدەدەری قوتابیانی نەبوو، بەڵام بەقودرەتی قادر و بەخێرایی لەماوەیەكی كەمدا ئەوپۆستە بێ راگەیاندن و سی ڤی چالاك كرا و درا بە دكتۆر مەریوان؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا