لە ناوچەیەكی كوردستان چوار داعش دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەسەدە دەستگیركردنی چوار داعشی لە كاتی دروستكردنی بۆمبدا لە ڕەقە راگەیاند.

لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا هێزەكانی سوریای دیموكراتی(هەسەدە) دەسگیركردنی چوار داعشی لە ڕەقە ڕاگەیەند، كە سێ داعشیان لە سەرێكانییەوە ڕوویان لەو شارە كردووە.

هەسەدە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویكردەوە: یەكە تایبەتەكان سێ داعشیان دەستگیركردووە كە لە شاری سەرێكانی چوونەتە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای چاودێریكردن، یەكینە تایبەتەكان هێرشیانكردووەتە سەر ماڵێك لە ڕەقە كە داعشەكان بە مەبەستی پیلاندان و ئامادەكردنی بۆمب بەكاریان هێناوە.

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەندامانی شانەكە ئامادەكاریان كردووە بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ڕێگەی بۆمبی چیندراوەوە بۆ ئەو كارەش لەناوچە داگیركراوەكاندا مەشقیان پێكراوە.

هەسەدە ئاشكراشیكردووە، لە ئۆپەراسیۆنێكی دیكەدا لە گوندەكانی ڕەقە، یەكە تایبەتەكانی هەسەدە بە پشتیوانی هێزەكانی هاوپەیمانان ئەندامێكی دیكەی داعشیان دەستگیركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا