کۆمپانیایەک مەرجێکی نامۆ بۆ وەرگرتنی کارمەندەکانی دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕەنگە لە ژیاندا زۆر کەس هەبێت بڕوایان بە خورافات و شتی نادیار هەبێت، بەڵام کۆمپانیا و دامودەزگاکان بڕوایان بەم خورافاتانە هەبێت و بیانکەن بە یەکێک لە پێوەرەکانی خۆیان نامۆیە.

میدیاکانی چین دۆخیکی سەیر و سەمەرەی کۆمپانیایەکی پەروەردەیان لە شێنژن لە پارێزگای گوانگدۆنگ ڕاگەیاند کە داواکارییەکانی کار بۆ ئەو کەسانەی کە ژمارە پێنج لە ژمارە تەلەفۆنەکانیدا هەیە ڕەتدەکاتەوە، چونکە بەڕێوەبەرەکە بە بەختێکی خراپی دەزانێت، بۆیە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکرێت کە داواکاریان پێشکەشکردووە و بەڕاستی حەزیان لە کارەکەیە ژمارەی تەلەفۆنەکانیان بگۆڕن، ئەو بارودۆخە کە هیچ پەیوەندی بە کار و ڕەوشتی کارەوە نییە مشتومڕێکی گەرمی لەچین دروستکرد و ئەوەی سەلماند کە خورافاتەکان بەشێکی زۆرن لە ژیانی ڕۆژانە.

بەپێی ماڵپەڕی oddity central هاشتاگێکی کۆمپانیاکە بڵاوبۆتەوە کە ئەو کەسانە بۆ کار وەرناگرن کە ژمارە پێنج لە ژمارەی تەلەفۆنەکانیاندا هەیە، بەشێوەیەکی گشتی لێدوانەکان لەسەر سیاسەتی دامەزراندنی بەو جۆرە لە کۆمپانیاکە نەرێنی بوون، بەشێکی زۆیش بڕوایان وایە ئەگەر بەڕێوەبەرەکەش بڕوای بەو خورافیاتانە هەبێت ئەوا ئەو شێوازە داواکاریە لەجیهانی مۆدێرندا هیچ شوێنی نییە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک