پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای وەن پڵەس کاتژمێری وەن پڵەس نۆرد ۆچ بە باشترین تایبەتمەندی بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەمدەهێنێت.
وەن پڵەس نۆرد ۆچ شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.78 ئینج و دیقەی488/368 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 500 مۆمە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 400 میلی ئەمپێرە.
لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت چالاکی وەرزشی و ڕۆژانە، تێکڕای لێدانی دڵ و ئۆکسجینی خوێن بزانرێت، پێکهاتەی دەرەوەی کاتژمێرەکە لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە و بە هەردوو ڕەنگی ڕەش و شین بەردەست دەبێت.