پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆككۆماری ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت، پووتین هاووڵاتیانی رووسی رووبەڕووی مەرگ دەكاتەوە.
ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، رایگەیاند: بە گوێرەی بڕیارە نوێیەكەی، ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی رووسیا، هاووڵاتیانی وڵاتەكەی رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.
رۆژی شەممە 24_9_2022، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا واژۆی لەسەر فەرمانی چەند گۆڕانكارییەكی یاسای تایبەت بە خزمەتی سەربازی لە وڵاتەكەی كرد.
لە فەرمانەکەی پووتیندا هاتووە، هەر سەرباز و پلەدارێكی سوپای رووسیا لە كاتی خزمەتی سەربازی و جەنگدا هەڵبێت، دوای دەستگیركردنی رووبەرووی لێپرسینەوەی سەربازی دەبێتەوە و بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادەدرێت.