پووتین توندترین سزا بۆ ئەو سەربازانە دەردەكات ئامادەی جەنگ نین دژی ئۆكرانیا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی روسیا واژۆی لەسەر فەرمانێك كردووە، كە توندترین سزای هەر سەربازێك بدرێت لە جەنگدا خۆی رادەستی سوپای ئۆكرانیا بكات، یاخود لە ریزەكانی سوپا هەڵبێت.

ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاویكردەوە، ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا واژۆی لەسەر فەرمانێك كردووە، كە توندترین سزای هەر سەربازێك بدرێت كە ئارەزوومەندا لە مەیدانەكانی جەنگدا خۆی رادەست دەكات یاخود ئامادەنییە لە ریزەكانی سوپای روسیا بەشداری جەنگ لە دژی ئۆكرانیا بكات.

بەپێی فەرمانەكە، هەر كەسێكی بیانی كە ئامادە بێت بۆ ماوەی ساڵێك لە ریزەكانی سوپای روسیا خزمەت بكات، ئاسانكاری بۆ دەكرێت لە وەرگرتنی رەگەزنامەی روسی.

هەفتەی رابردوو ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا فەرمانێكی دەركرد، بۆ پەیوەندیكردنی خەڵك بە سوپا، فەرمانەكە نزیكەی 300 هەزار كەس دەگرێتەوە، ئەوانیش ئەو كەسانەن كە تەمەنیان گوونجاوە و ئەزموونی سەربازییان هەیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک