ژنانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كوشتنی ژینا ئەمینی مەحكوم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەسەرپەرشتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كۆبونەوەی ژنانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا.

لە كۆبونەوەكەدا كە رۆژی شەممە 24_9_2022، لە هۆڵی خاك بەڕێوەچوو، باس لەگرنگی رۆڵی ژن كرا لەسەر ئاستی سەركردایەتی و جومگە سەرەكییەكانی بڕیار لەناو ئەم حزبە تێكۆشەرە و هەوڵەكان بۆ بەهێزتركردنی پێگەی ژنان لەهەموو كایەكاندا.

هەر لەبارەی كۆبونەوەكە ژنانی سەركردایەتی یەكێتی راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە: لەو كۆبوونەوەیەدا چەندین بابەتی گرنگ و پەیوەست بەرەوشی ژنان بەگشتی و ژنانی ناو یەكێتی بەتایبەتی تاوتوێكران. لەوانە:

• تاوتوێكردنی پاشەكشەكردنی ژنان لەكایەی سیاسیدا.

• جەخت كردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی رێژەی لەسەدا 25 ی ژنان كە لە پەیڕەودا چەسپیوە.

• كاراكردنی رۆڵی ژنانی یەكێتی لە پاراستنی ژینگە و لەو بارەیەوە بەرنامەی پێویست دانرا.

• دانانی بەرنامەیەكی تایبەت بۆ سەردانكردنی كەسوكاری شەهیدان.

هەروەها بایەخدان بەمنداڵانی بێ سەرپەرشتیار و بەساڵاچووان.

• پێگەیاندنی كادری ژن بۆ سەرپەرشتیكردنی ئۆرگانەكانی یەكێتی لە رێگای بەرنامەی هوشیاریی سیاسیەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: ژنانی سەركردایەتی یەكێتی جەختیان لەوە كردەوە كە پرسی ژن لە هەموو جوگرافیایەك بە پرسی خۆیان دەزانن، لەو روانگەیەوە كوشتن و ئازاردان و و زیندانی كردنی ژن و زەوت كردنی ئازادییەكانی بەتایبەت لە كەیسی كوشتنی ژینا ئەمینی و هاورێكانیدا مەحكوم دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا