رۆژنامەیەك: پۆتین بڕیارێكی مەترسیداری داوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی نووسیویەتی، بڕیاری ڤلادیمێر پۆتین بۆ بانگهێشت كردنی بەشێكی سوپای یەدەگ بۆ شەڕی ئۆكرانیا، مەترسیدارترین بڕیارە لە ژیانی سیاسی ناوبراودا.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردووە، پۆتین روبەڕوی گەورەترین تاقیكردنەوە بووەتەوە لە ژیانی سیاسیدا، بڕیاری بانگهێشتكردنی بەشێك لە سوپای یەدەگی وڵاتەكەی پێوانەیەكە بۆ قەبارەی زیانەكانی سوپای روسیا لە ئۆكرانیا، لەو هەڵمەتە سەربازییەی كە ماوەی حەوت مانگە بەردەوامە.

رونیشكراوەتەوە، بانگهێشتكردنی سوپای یەدەگ ئامانج لێی هۆشداریدانە بە هەندێك لە وڵاتانی خۆرئاوا لەوەی، كە مۆسكۆ سورە لەسەر سەركەوتن لە ئۆكرانیا بەهەر شێوەیەك بێت، هەروەها بڕیارەكە رەزامەندی روسیە نەتەوەییەكانی هەیە كە پۆتین بە شكستهێنان لە ئیدارەدانی جەنگەكە تۆمەتبار دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا