پۆلیسی سلێمانی هەواڵێكی “چەواشەكارییانە” ی N.R.T رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەواڵێكی كەناڵی N.R.T رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت داوای یاساییش لەسەر كەناڵی ناوبراو تۆمار دەكەین.

لە روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، لە هەواڵێكی چەواشەكارییانەی كەناڵیN.R.T دا، وا بڵاوكراوەتەوە كە گوایە شەوی ڕابردوو چەند كارمەندێكی دژەتیرۆر لە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) تەقەیان كردووە و لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراون و دواتر لەژێر فشاردا ئازاد كراون .

باس لەوەشكراوە، ئێمە لێرەوە ئەو هەواڵە چەواشەكارییەی N.R.T ڕەتدەكەینەوە و بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە هیچ ڕوداوێكی لەو شێوەیە ڕوی نەداوە و داوای یاساییش لەسەر كەناڵی ناوبراو تۆمار دەكەین .

ئاماژە بۆئەوەشكراوە، بۆیە داوا لەهەموو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكەین كە بەرپرسانە مامەڵە بكەن و بێ‌ گەڕاندنەوە بۆ لێدوانی ڕەسمیی كە ووتەبێژو بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هیچ هەواڵێك بڵاونەكەنەوە، لە كاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەزاری ووتەبێژو بەشی ڕاگەیاندنەكەیەوە هەمووكات ئامادەبووە بۆ وەڵامدانەوە و پێدانی زانیاری بەسەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەناویشیاندا كەناڵی N.R.T.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا