وشەکانی ناو ئەم (زەوییە) توند خۆیان بە مۆدێرنەدا دەکێشن

سەرنجەباسێک لەسەر کتێبی زەویی پلاستیک-ی دیار لەتیف

نووسینی: شەیدا ڕەئوف

لە کتێبی زەویی پلاستیک-دا وشەکان توند خۆیان بە مۆدێرنەدا دەکێشن، بە هەموو هێزی خۆیان بە ڕووی سەردەمی شمەک و ئامێر و بەکاڵابوونی مرۆڤدا دەوەستنەوە.

خاڵێکی دیکەی سەرنجڕاکێش، سووربوونی نوسەرە لەسەر ڕوانینەکانی خۆی، بەوەی بە درێژایی کتێبەکە لەسەر یەک ڕیتمی ڕەخنەگریی دەڕوات. شاعیر تەنیا لەپێناوی وشەڕیزکردن نانووسێت، بە باوەڕمەندییەوە شاعیرە.

تایبەتمەندییەکانی تری زەوی پلاستیک: وێناکردنی ورد، ژیان پێدان بە دەق، ڕێزگرتنی وشە، کەم تێچوو و کەم خەرجێتی وشە لە بەرامبەردا گەیاندنی وێنا و پەیامی زۆر – گەوره.

زەویی پلاستیک: شیتەڵکردنی مۆدێرنە و سەردەمی ئامێره.

دوای خوێندنەوەی (زەویی ــ) دەتوانی بە ئاسانی بەخۆت بڵێی من کتێبێکی فیکریم خوێندووەتەوە، نەک تەنیا کتێبێکی شیعری. کورتتر بڵێم، کتێبێکی هزری بە زمانێکی شیعری، پێچەوانەکەشی هەر ڕاست دێتەوە.

لە زەویی-دا شاعیر بە ئاگاییەوە گۆشەنیگاکانی خۆیمان بۆ دەخاتە بەرباس.

بە ڕای من شیعر لەوەدا گرنگییەکەی دەردەکەوێت وات لێ بکات زوو زوو بچیتەوە سەری، نەک تەنیا کتێبەکە تەواو بکەیت و جۆرێک لە تێرکردنی هەستەکان بێت.
زەویی پلاستیک سەرەڕای جوڵاندنی ئیحساسی وەرگر ، زیاتر لەوە هۆشیار و بەئاگای دەکاتەوە لە خۆی و لەو دۆخەی تێیدایە.

ئەم زەویی-یە توند بە سەرتدا دەکێشێت و دەستی توند دەخاتە سەر شانەکانت و ڕاتدەچڵەکێنێت.

زمانی دێڕەکان لە زۆر شوێندا کوردییەکی پەتییە و شاعیر لە ڕووی وشەسازییەوە پڕ و دەوڵەمەندە. من لە هەندێ جێی زەویی- دا بۆنی وشەم کرد و تامی وشەکانم چەشت. هەتا (زەویی ـ) نەخوێنیتەوە لەم تایبەتمەندییە تێناگەیت .

دەبێ دەق وات لێ بکات لە ناویدا بژی و هاوشان لەگەڵ شاعیر ئەزموونی بکەی و بەریبکەویت. ئەمە تایبەتمەندی هەرە سەرەکی زەویی پلاستیکە.

شاعیر لە زەویی پلاستیکدا مرۆڤێک نیە لە دەرەوەی تۆ ، لە زۆر جێدا خودێکی ناو خودە و لە ناوەوەی تۆوە بەدەنگ دێت.

کاتێک زەویی پلاستیک دەخوێنییەوە، لانیکەم بەرامبەر پرۆژەیەکی تەواو خۆت دەبینیەوە بۆ لێدان و ڕەخناندنی مۆدێرنە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا