كورسی خوێندن بە خۆڕایی بۆ وارسی شەهیدان دابین دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كورسی خوێندن بە خۆڕایی (لە زانكۆ تایبەتەكان، خوێندنی پارالێل و ئێواران) بۆ وارسی شەهیدان تەرخاندەكات.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە: لە هەر بەشێك لە زانكۆ، پەیمانگە تایبەتەكان، خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانكۆ حكومییەكان، پێنج كورسی بە خۆڕایی بۆ وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان تەرخاندەكرێت.

لە میانەی كۆبوونەوەی ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و عەبدوڵڵا حاجی مەحموود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، گفتوگۆ لەبارەی رێنمایی تایبەت بە خزمەتگوزاری (خوێندن و تەندروستی) كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كرا.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتی: لە خوێندنی بەرایی/ بەكالۆریۆس و دبلۆم، خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا و خوێندنی تایبەت، بە ڕەچاوكردنی تایبەتمەندیەتی، هەوڵمانداوە زۆرترین ئاسانكاری و خزمەت پێشكەش بە وارسی شەهیدان بكەین و دەرفەت و هەلی خوێندنیان بۆ دەستەبەربكەین.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دووپاتیكردەوە، لە سێكتەری خوێندنی باڵا دەتوانرێت زۆرترین خزمەت و ماف و بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەستەبەربكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا