لە دهۆك ئەو شوفێرانەی هاتووچۆ بە خوێندكاران دەكەن ناچار دەكرێن كامێرا دابنێن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ گرفتی هاتوچۆی خوێندكارانی دهۆك دەكات و ئەو شوفێرانەی هاتووچۆ بە خوێندكاران دەكەن ناچاردەكرێن كامێرا لە ناو پاسەكانیان دابنێن.

گوڵستان نهێلی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، دوای ئەوەی لە لایەن دایك و باوكی خوێندكارانەوە ئاگاداركراونەتەوە لە بوونی كێشە لە لایەن شۆفێرانەوە بەرامبەر خوێندكاران، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆك و سەندیكای گواستنەوە كۆبوونەتەوە و گەیشتوون بەو بڕیارانەی كە كامێرا لەناو پاسەكان دابنرێن.

هاوكات شۆفێرەكان پابەنددەكرێن بە كات و گەیاندنی خوێندكاران بۆ خوێندنگەكان لە وادەی خۆیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا