هەڤاڵ ئەبوبەكر لەسەر تاپۆكردنی خانوویەك هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی تاپۆكردنی خانویەك لە سلێمانی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت: (ئێمە نە خەمڵاندنمان كردووە، نە تاپۆمانكردووە، تەنها یاساییانە و كارگێڕییانە وەڵامی پرسیاری لیژنەی باڵای تەملیككردنی خانووە حكومییەكانمان داوەتەوە).

لە رونكردنەوەكەدا هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندووە، لەم ماوەیەدا یەك، دوو پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بێبەڵگە و ناڕەوایانە، دەیانەوێت پارێزگاری سلێمانی ئێستا، كە تەنها پارێزگاری كوردستان و عێراقە لەڕێی دەنگی ڕەوای خەڵكەوە هەڵبژێردراوەو كار بۆ خزمەت، نەك دەسكەوت، بۆ حكومەتی هاووڵاتیی، نەك حیزبیی دەكات، لەبەردەم ڕای گشتیدا بئاڵێننە ئەو كارە نا یاسایی و نا كارگێڕیی و ناڕەواو چەتەگەرییانەی، كە وڵاتەكەی تێدا نغرۆكراوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، جەختدەكاتەوە، هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە، كە ئێمە دورین و دوردەبین لە هەر كارێكی نایاسایی و هەر بەرژەوەندییەكی تایبەتیی و حیزبیی و، هەر زیادكردنێكی شاراوەو ئاشكرای بازرگانیكردن بە: داوا ڕەواكانی خەڵك و دەنگ و ڕەنگ و سەنگ و خوێن و ئیرادەو تێكۆشان و هەڵوێست و بڕیاریانەوە.

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە پارێزگامان بە فەرمیی ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەركەس و لایەنێك دەگرێتەبەر، كە بەبێ‌ بەڵگە هەوڵی دروستكردنی تۆمەت و ناو زڕاندنی پارێزگار یان هەر بەڕێوەبەرو فەرمانبەرێكی دەوڵەتیی، یان لەكەداركردنی ئەم دامەزراوە هەڵبژێردراوە بدات.

هێما بەوەشكراوە، لێرەوە داوا لە فەرمانگەی داواكاری گشتیی پارێزگای سلێمانی دەكەین، كە لەپێناوی دەرخستنی ڕاستییەكان و ئاراستەكردنی ئەو كەسانەی ئارامیی خەڵك و ئاسایش و ئاشتیی كۆمەڵایەتیی و متمانەی دامەزراوە دەوڵەتییەكان و نەزمی گشتیی دەخەنە ژێر مەترسییەوە، ڕێكاری یاسایی پێویست بگرێتە بەرو، پارێزگای سلێمانیش ئامادەیە وەك هەمیشە نووسراو و بەڵگەو بڕیارەكان بخاتە بەردەست و ئامادەین بۆ هەر لێپرسینەوەیەك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا