گەریلا كوژرانی هەشت سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند لە ئەنجامی چالاكیی گەریلا، هەشت سەربازی سوپای توركیا كوژران و دوو سەربازیش بریندار بوون، هەروەها فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان تێكشكێندراوە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: لە ئەنجامی هەشت چالاكیی گەریلا لە ناوچەی زاپ، هەشت سەربازی سوپای توركیا كوژران و دوو سەربازیش بریندار بوون و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیش تێكشكێندراوە.

هەپەگە ئەوەشی خستۆتەڕوو، سوپای توركیا 15 جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی، پێنج جار بە فڕۆكەی جەنگیی، 47 جار بە هێلیكۆپتەریی هێرشبەر و دەیان جار بە كاتیوشا و چەكی قورس، بۆردوومانی گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی لە ناوچەی زاپ كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا