ئەو کەسەی باوکی خۆی کوشت لەگوندی بنگرد لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەوکەسەی باوکی خۆی کوشت لەگوندی (بنگرد) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “لەبەرواری 13ی 9ی 2022 کاتژمێر 3:30 خولەکی شەو هاوڵاتیەکی موالید 1974 لەگوندی بنگردی قەزای چەمچەماڵ لەماڵەکەی خۆیدا کوژرا.

ئەوەشی خستەڕوو، “پاش ئاگادارکرنەوەی هێزە ئەمنییەکانی پەیوەندیدار بەو ڕوداوە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستیان بەکۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەدواداچونکرد لەوبارەیەوە، سەرەنجام پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە تۆمەتبار(ڕ ، م ، س ) تۆمەتبار بەکوشتنی باوکی لەبەرواری 14ی 9ی 2022 لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا.

باسی لەوەشکرد، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تاوانبارەکە دانی بەتاوانەکەیداناوە و وتویەتی، “کاتژمێر 3:30 خولەکی شەوی 13 لەسەر  14 /9 / 2022 بەدەمانچەیەک لەکاتی خەودا هەستام بەکوشتنی باوکم و پاشان ئاگاداری هێزە ئەمنییەکانمان کرد کەباوکم کوژراوە”.

وتیشی، ئەو دەمانچەیەی باوکمم پێکوشت لەگەڵ چەکێکی دیکە لەجۆری کڵاشینکۆڤ پاش ڕوداوەکە بردم لەوەردێک لەگوندەکەی خۆمان شاردمەو، لەبارەی هۆکاری کوشتنەکەش باسی لەوەکرد، لەسەر کێشەی خێزانی پەیوەندیدار بەخێزانەکەی خۆیان کوشتوێتی.

لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە هاوکات، لەسەربڕیاری دادوەر هەردوو چەکەکەش لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستیبەسەردا گیراوە.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا