هەپەگە ئاماری پێنج مانگی شەڕی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە پێنج مانگی ڕابردوودا لە 1881 چالاکیدا 2132 سەربازی تورکیا کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ئاڤاشین و مەتینا و زاپ پێنج مانگی تێپەڕاندووە و لەو ماوەیەدا لە 1881 چالاکیدا 2132 سەربازی تورکیا کوژراون و 10 هەلیکۆپتەر خراونەتە خوارەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، “سوپای تورکیا بۆ ئەوەی بگاتەئامانج هەموو تەکنەلۆژیایەکی شەڕی لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان و چەندین جۆر چەکی قەدەغەی بەکارهێناوە”.

باسی لەوەشکرد، “لەو ماوەیەدا هێزەکانی تورکیا 2004 جار شەڕی کردووە و سەرباری هەموو ئەوانەش نەیتوانیوە داگیرکاری بکات و زۆرترین کوژراوی هەبووە”.

لە درێژەی ئامارەکەشدا هەپەگە ئاشکرای کرد، “لەماوەی پێنج مانگی ڕابردووی شەڕکردندا 105 هاوڕێمان شەهید بوون و قوربانیاندا و داستانی قارەمانێتی بێ پسانەوەیان خوڵقاند”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا