دهۆک بۆ ڕێگریکردن لە کاری نایاسایی چەند پاڵاوتگەیەک پەنادەباتەبەر کۆمپانیایەکی تورکی

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگای دهۆک بۆ ڕێگریکردن لە کاری نایاسایی و قاچاغی چەند پاڵاوتگەیەک، پەنادەباتەبەر کۆمپانیایەکی تورکی و زەوی بۆ ئەو کۆمپانیایە دابین دەکات تا چاودێری پاڵاوتگەکان بکات.

لەوبارەیەوە قائیمقامی قەزای سێمێل دەڵێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک 16 پاڵاوتگە کە بە قاچاغ کاریان کردووە درانە دادگا.

باس لەوەش دەکات، “حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی ڕابردوو کاتی بۆ داخستنی پاڵاوتگە نایاساییەکانی دهۆک دیاریکرد، لەوکاتەی داخراون ئەگەر کاریان کردبێت ئەوا بە قاچاغ بووە”. دەشڵێت، “لەدوای داخستنی پاڵاوتگەکانەوە 16 سەرپێچی دراوەتە دادگا کە بە نایاسایی کاریان کردووە”.

ئەوەش ئاشکرا دەکات، “قسە لەگەڵ کۆمپانیایەکی تورکیدا کراوە تا بە مەرج ڕێگە بە کارکردنی چەند پاڵاوتگەیەک بدات و بڕیارە زەوییەکیش بە کۆمپانیا تورکییەکە بدرێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا