مەسرور بارزانی: كابینەی نۆ بایەخی زۆری بە دروستكردنی رێگاوبان داوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی رایدەگەیەنێت، ناوچەی سۆران لە رووی گەشتوگوزارەوە ناوچەیەكی سەرنجڕاكێشە و لە داهاتوودا وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرنامەیان هەیە گرنگی زیاتری پێبدەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی دوو سایدی سپیلك – خەلیفان، رایگەیاند: خۆم زۆر بە خۆشحاڵ و بەختەوەر دەزانم كە ئەمڕۆ لێرە جارێكی تر ئامادەین بۆ ئەوەی بەشداری بكەین لە دانانی بەردی بناغەی دروستكردنی شەقامی سەرەكی و ستراتیژی خەلیفان – سپیلك، كە بەشێكە لەو بەرنامانەی حكومەتی هەرێم بۆ دروستكردنی رێگاوبان لە هەموو هەرێمی كوردستان.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وتی: دەستخۆشی لە كۆمپانیای كاڤین گرووپ دەكەم بۆ جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە، كە پێشتریش چەندین پڕۆژەی زۆر باش و ستراتیژیان بە كوالیتی باش و بەرز جێبەجێكردووە، ئێستاش دەمانەوێت ئەم پڕۆژەیە بە كوالیتی باش كە بگونجێت لەگەڵ ستانداردە جیهانییەكان جێبەجێ بكرێت.

سەرۆكی حكومەت، داواشی لە خەڵكی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی شوفێران كرد، كە هاتووچۆ بە شەقامەكان بەتایبەتی دووسایدەكان دەكەن، رێنماییەكانی هاتووچۆ لەبەرچاوبگرن.

باسی لەوەشكرد، لە چوارچێوەی بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا گرنگیەكی زۆرمان بە دروستكردنی رێگاوبان داوە وەك ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان، لە هەموو ناوچەكان ئەم جۆرە پڕۆژانەمان جێبەجێكردووە و بەرنامەشمان هەیە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی زیاتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا